٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گرووپی نەقشبەندی و داعش بووە شەڕیان.. ٢٥ چەكداریان لە یەكدی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی رایگەیاند، لەسەر ناكۆكیی نێوان (دووری) و (بەغدادی)، گرووپی نەقشبەندی و داعش بووە شەڕیان و لە ئاكامدا ٢٥كەس لە هەردوولا كوژران.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "گرووپی نەقشبەندی و تیرۆریستانی داعش لە نێوان مووسڵ و شەرگات بووە شەڕیان و، لە ئاكامدا ٢٥كەس لە هەردوو لاكوژران، بە گوێرەی زانیارییەكانیش، شەڕەكە لەسەر ناكۆكی نێوان (ئەبوبەكر بەغدادی) و (عیززەت دووری) بووە". 
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار