٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای دانیشتنی پەرلەمان كراوە.. هەندێك راگەیاندن بابەتی كۆچیان گەورە كردووە ‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان یادداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت بە دیاردەی كۆچكردن ئەنجام بدەن.

(فەیرۆز تەها ئاكرەیی) جێگری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ‌ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەبارەی كۆچكردنی گەنجانەوە،‌ وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ تا ئێستا ئامارێكی تەواومان لە بەردەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان واژۆمان كۆ كردووەتە‌وە و یادداشتێكمان نووسیوە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانمان كردووە، بۆ ئەوەی بە زووترین كات دانیشتنێكی تایبەت لەسەر ئەم دیاردەیە ئەنجام بدات".
(ئاكرەیی) گوتیشی: "هەندێك راگەیاندن ئەم بابەتەیان زۆر گەورە كردووە و بەو قەبارەیە نییە كە باسی دەكەن، راستە دەرگای سنووریی هەندێك وڵاتی ئەورووپایی كراوەتەوە بۆ وەرگرتنی هەندێك پەنابەر بە تایبەتی ئەوانەی لێیان قەوماوە نەك بۆ هەموو كەسێك، خۆ هەندێك خەڵك هەیە چەندین ساڵە لە وڵاتە ئەورووپاییەكانە بەڵام مافی مانەوەیان وەرنەگرتووە".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار