ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان: گورزێكی گورچكبڕمان له داعش وه‌شاند..12 گوندی كاكه‌ییه‌كان ئازاد كرانه‌وه

داقووق-KDP.info-بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان) باس لەسەرکەوتنە گەورەکەی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە دەکات كه گورزێكی گورچكبڕیان له‌داعش وه‌شاند و توانیویانه گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كان ئازاد بكه‌نه‌وه.
بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەنوەر حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: پلانێک دانرابوو بۆ ئازادکردنی ١٢گوندی کاکەییەکان و توانرا لە هه‌ردوو میحوەری (ته‌لرەبیع و ئەلبومحه‌مەد) هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێك به‌رپابكه‌ن و له سه‌عات شه‌شی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ گشت ئه‌و گوندانه ئازادبكرێن كه به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو.
(ئەنوەر حاجی عوسمان) گوتیشی، گورزێكی گورچكبڕمان له‌داعش وه‌شاند و دوژمن بێهێز بوو ته‌نیا پشتیان به بۆمبی چینراو به‌ستبوو، ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رمی داعشان هێشتا له‌ژێر خانوو و مۆڵگه‌كاندان به‌ته‌واوی ژماره‌ی كوژراویان به‌رده‌ست نین..هه‌روه‌ك گوتیشی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان رۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌بووه و پشتیوانێكی باشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون.
سەبارەت بەبرینداربوونی (محه‌مه‌د حاجی مەحمود) و ژمارەیەک پێشمەرگە بەبۆمبی چێندراو، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونی کردەوە، تەندروستی (محه‌مه‌د حاجی مەحمود) زۆر باشە، بەڵام سێ لە پاسەوانەکان برینکەیان سه‌خته.
ده‌یشڵێت، نزیکەی ٤٠ خێزانی عەرەب لەو سنوورەدا خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووه و جا کاکەییەکان خۆیان دەزانن کە کێ داعشە و کێیان داعش نه‌بوون.
ئەوەیشی خستەڕوو، شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتووه و له‌ئێستادا پێشمه‌رگه وا سه‌نگه‌ره‌كانیان قایم ده‌كه‌ن.
بڵند ئیبراھیم




