ئهو كهسهی نهشتهرگهری بۆ بهغدادی كرد، بوو به سهرۆكی زانكۆ

مووسڵ-KDP.info-ئەو پزیشكهی نەشتەرگەری بۆ ئەمیری داعش ئەنجامدابوو کرایە سەرۆکی زانکۆی مووسڵ.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: رێکخراوی تیرۆریستی داعش (د.فارس عەلی بیلال) پزیشكی تایبەتی (ئەبوبەکر بەغدادی) ئەمیری داعش کرایە سەرۆکی زانکۆی مووسڵ کە لەکاتی برینداربوونی ئەمیری داعش نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دابوو.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ٣٢ سەربازی پێشووی سوپای عێراق کە پێشتر تۆبەیان کردبوو لەسەربازگەی غەزلان گوللەبارانی کردن.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، داعش ١٠چەکداری خۆی گوللەباران کرد، کە برینداربوونە و دەستوقاچیان له شهڕی به پیشمهرگه لهدهستدابوو.
بڵند ئیبراھیم




