عه‌قید ڕوكن تاریق جاف: سه‌داسه‌دی ئامانجه‌كانمان پێكان.. نزیكه‌ی 150كم چوارگۆشه خاكمان ئازاد كرد

كه‌ركووك-KDP.info- جێگری فه‌رماندی لیوای 16ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، له‌و 11 خاڵه‌ی كه به هاوكاریی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی پلانمان بۆی دانابوو، له كه‌مترین ماوه‌دا، سه‌داسه‌د ئامانجه‌كانمان پێكان.
(عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) جێگری فه‌رماندی لیوای 16ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوو حه‌فته ده‌بێ كه به هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، پلانێكی تۆكمه‌مان دارشتبوو، له پلانه‌كه‌دا 11ئامانج ده‌ستنیشان كرابووه‌ن، 4:30 ئه‌م به‌ره‌به‌یانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی فراوانمان به‌رپا كرد، هه‌ڵبه‌ت له كه‌مترین ماوه‌دا و به قوربانیێكی كه‌م، ڕووبه‌ری 100 تا 150كم چوارگۆشه‌مان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه.
(عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قوربانیانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ركه‌وتووانه‌دا گوتی، به داخه‌وه كه ئه‌گه‌رچی تیرۆریستانی به‌رگریێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، به‌لام وه‌ك پیشه‌ی ترسنۆكانه‌یان، هه‌رچی ئاواییه‌كان و كۆی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ناوچه‌كه‌یان مینڕێژ كردبوو؛ له كۆی پرۆسه‌كه‌دا به داخه‌وه 10 تا 11 شه‌هید و 30 تا 40 بریندارمان داوه، به‌ڵام، له نێو شه‌هید و برینداره‌كاندا، هه‌م پێشمه‌رگه هه‌م خۆبه‌خش هه‌ن، هاوكات له‌نێو ژماره‌یه‌ی برینداراندا، خێزانێكی عاره‌بیش هه‌بوو كه له كاتی ڕكردنیان له داعش، دوو منداڵیان به‌سه‌ردا میندا كه‌وتن و بریندار بوون.
تایبه‌ت به چۆنیه‌تیی برینداربوونی فه‌رمانده(محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود)یش گوتی، برینه‌كه‌ی گه‌له‌ك سووكه، هه‌ربۆیه تا كۆتایی شه‌ری ڕزگاركردنی ناوچه دیاریكراوه‌كان ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی جێ نه‌هێست، هه‌ڵبه خێزانه به‌ڕێزه‌كه‌یشی هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا هاوڕێی (كاكه‌حه‌مه) بوو، نانی نیوه‌ڕۆمان پێكه‌وه خوارد، ئینجا گه‌ڕایه‌وه باره‌گاكه‌ی خۆی.
وه‌ك (عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) زانیاری دا، ئه‌و گوندانه‌ی ڕزگار كراون بریتین له: ئه‌لبومحمه‌د، زنگڵاوه، سمود، حه‌شیشه، ئلبو یووسف، دالس، ته‌ل ڕه‌بعه، گومبوز، حه‌سه‌ن شه‌لال، ته‌په‌ی دووسه‌ر، سه‌بعه نیسان؛ هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان گوندی كاكه‌ییه‌كانن، به‌ڵام به‌ر له داگیركارییه‌كه‌ی داعش، به‌ر پڕۆسه‌ی شاڵاوی عاره‌باندن كه‌وتبوون، ته‌نیا ئه‌لبومحه‌ممه‌د نه‌بێ كه، نیوه كورد و نیوه عاره‌بی تێدان، ئه‌گینا گونده‌كانی تر عاره‌بی هێنراوی لێ نیشته‌جێ كرابوون.




