سبه‌ینێ ئاكپارتی كۆنگره ده‌به‌ستێت..بزانه باسی چی ده‌كرێت و كێ به‌شدار نابێ

ئانكارا-KDP.info-بڕیاره سبه‌ینێ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په كۆنگره ببه‌ستێت و له كۆنگره‌كه‌یشدا چه‌ندین بڕیاری گرینگ له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا (عه‌بدوڵڵا گویل) كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ئاكه‌په به‌شداری كۆنگره‌كه ناكات.. ئه‌مڕۆ میدیاكانی نزیك له ئاكه‌په بڵاویان كرده‌وه، كه بۆ به‌یانی سه‌رۆكی ئاكه‌په (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) ته‌له‌فۆنی بۆ (گویل) كردوه و داوه‌تی كۆنگره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌و پێی راگه‌یاندوه كه ناتوانێت به‌شداری بكات و تاوه‌كو ئێستایش هۆكاری به‌شداری نه‌كردنه‌كه‌ی روون نییه.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا ئاكه‌په نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت، بۆیه بڕیاریاندا له مانگی 9ـدا كۆنگره ببه‌ستن و له كۆنگره‌كه‌دا باس له‌و دۆڕانه بكه‌ن كه دووچاریان هاتووه. هه‌روه‌ها رێگه چاره‌یش بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دابێ هه‌ر بۆ خۆیان پارتی یه‌كه‌م بن له توركیا. ئه‌وه‌یشی زۆر گرینگه كه له‌و كۆنگره‌یه باسی لێوه ده‌كه‌ن، هۆكار چییه متمانه‌ی ده‌نگی كورده‌كانیان له ده‌ستداوه و زۆربه‌یان پشتیان له ئاكه‌په كرد و هه‌ده‌په‌یان هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریش ته‌وه‌رێكی گرینگی گفوگۆ ده‌بێت له كۆنگره‌دا.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی پێش‌ویی ئاكه‌په (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌رۆغان)ـیش داوه‌تی ئه‌و كۆنگره‌یه بكرێت و ئاماده‌یی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت گوتارێكیش بخوێنێته‌وه. چونكه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته (ئه‌ردۆغان) بوه و هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاكه‌په.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاكه‌په بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه میوانی ده‌ره‌كی داوه‌ت نه‌كردوه، چونكه كۆنگره‌كه‌یان زیاتر قسه‌كردنه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌كردنی كێشه‌كانی ناو پارته‌كه و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكێكی تازه بۆ پارته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دووباره (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) ببێته‌وه به سه‌رۆك.
ئه‌گه‌رچی قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (نو‌عمان كورتولموش) جێگری سه‌رۆكی ئاكه‌په ئه‌مجاره‌یان ببێت به سه‌رۆكی ئاكه‌په، به‌ڵام شانسی ئه‌و بۆ ئه‌و پۆسته لاوازه و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناو حیزب (داودئۆغلو)ـیان پێ باشتره.
ئاكه‌په له 14ـی ئابی ساڵی 2001 له ئه‌نكه‌را دامه‌زرا و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌یش (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) بوو و توانیان له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا سوپڕایزێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن و به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن. ئه‌وان كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست توانیان له رووی ئابوورییه‌وه توركیا زۆر ببه‌نه پێش و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌یش ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه توانیان بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن.
كاتێك (ئه‌ردۆغان) بوو به سه‌رۆككۆماری توركیا، به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆككۆمار واز له هه‌موو پۆستێكی حیزبی بهێنێت، بۆیه (ئه‌ردۆغان) له شوێنی خۆی (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو)ـی ده‌ست نیشان كرد و بۆ خۆشی ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
دروشمی ئاكه‌په (ئێمه كار ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش قسه ده‌كه‌ن)ـه، ئه‌م دروشمه‌یش هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه پلانی ئه‌و پارته تا ساڵی 2023ـیه، واته تا ئه‌و كاته ئه‌وان ستراتیژیه‌تی خزمه‌تگوزارییان ئاماده كردوه، بۆیه دروشمی خزمه‌تكردن ناگۆڕن.
كارزان گلی




