خه‌ڵكی جزیرێ بۆ توركیا و په‌كه‌كه: ئیمه مه‌كه‌ن به قوربانیی پێوه‌ندیی نێوانتان

جزیرێ-KDP.info- پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی جزیرێی باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و، خه‌ڵكه‌كه‌یشی ده‌ڵێن، "ئێمه مه‌كه‌ن به قوربانیی پێوه‌ندیی نێوانتان".
پاش چوار ساڵی ئارام جارێكی دیكه سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌نگی گولله و جه‌نگیان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا و، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم كوردستان له‌گه‌ڵ توركیادا به گوێچكه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا چرپاند.
جه‌نگێك كه ئاسه‌واره‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 30 ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و قوربانییه‌كانی كوشتن سه‌رووی 20 هه‌زار كه‌سه، كه‌چی ئێستا جارێكی دیكه له جزیرێ هێزه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه یه‌كتریان خه‌ڵتانی خوێن كرد. په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا رێكخستنی هه‌یه و توركیایش ده‌یه‌وێ ئیدی په‌كه‌كه وه‌ده‌ربنێ، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده دا هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی، بۆیه خه‌ڵكه‌ی ناوچه‌كه ده‌ڵێن "ئێمه مه‌كه‌ن به قوربانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانتان".
شه‌ڕه‌كه له‌و ناوچه‌یه 30 كوژراوی له‌نێوان هه‌ردوولادا لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام تادێ توركیا چاوی سه‌ربازی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا توندتر ده‌كات و، له‌ئێستادا خاڵێكی پشكنینی له نێوان ماردین و جزیرێ داناوه، كه به وردی چاودێرییان خستووه‌ته سه‌ر رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه دا.
جزیرێ باكووری كوردستان، 30 میل له سنووری سووریا دووره. دوێنێیش كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ویستیان بچنه جزیرێ، به‌ڵام پۆلیسی توركیا رێگه‌یان نه‌دان، هه‌ربۆیه بۆ شكاندنی ئه‌و ته‌وقه ئه‌منییه‌ی سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌وان به‌پێ ڕێیان گرتووه.
تایم-شا‌و كوردی




