شاندێکی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی کوردستاندا كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌ها بڕیاره، سبه‌ی هه‌ینی 11ی9، شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا کە لە گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا پێکهاتووە، سەردانی هەرێمی کوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ده‌بێته‌وه.
وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(دلاوه‌ر ئاژگه‌یی) له په‌یجی تایبه‌ت به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م گرووپه (European Friends of Kurdistan) یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌بێت كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات و، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا کۆ ببێتەوە، هه‌روه‌ها سەردانی چەند شوێنێکی تری هەرێمی کوردستان بکات.
گرووپی دۆستانی کوردستان لە ئەورووپـا یەکەم لۆبیی کوردستانە کە بە شێوەکی راسەوخۆ کار دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکیه‌تیی ئەورووپادا و، بە دەسپێشخەری و هاوکاریی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیه‌تیی ئەورووپا دامەزراوە؛ ئامانج له دروستكردنی ئه‌م گرووپه‌یش، بەهێزکردنی پێگەی کوردستانه لە ناوەندەکانی یەكیه‌تیی ئەورووپادا.




