مه‌هه‌په داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه ئه‌ندازیاری قۆناغی چاره‌سه‌ری بوون

ئانكارا-KDP.info- پارتیی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی توركیا مه‌هه‌په، داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییان هێناوه‌ته به‌ر باس و، پێیان وایه ئه‌و شه‌ڕ و ئاشوبه‌ی توركیای تێكه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییه.
ئه‌مڕۆ مه‌هه‌په به فه‌رمی سه‌ردانی دادگای باڵای توركیای له ئانكارا كردووه و داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه تۆمار كردووه، كه پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییان هێناوه‌ته به‌رباس له توركیا. ئه‌وان پێیان وایه پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری وای كردووه توركیا بكه‌وێته ئه‌و شه‌ڕه‌وه و ئه‌و پرسه كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ توركیا دروست كردووه.
مه‌هه‌په هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی قۆناغی چاره‌سه‌ری بووه و پێی وابووه ئه‌و پرسه بۆ دابه‌شكردنی توركیا هاتووه‌ته به‌ر باس، بۆیه داوای لابردنی كردووه. دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانیش مه‌هه‌په مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌ت كۆتاییهێنانی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بوو، به‌ڵام ئاكه‌په كه ئه‌ندازیاری ئه‌و پرسه‌یه، داواكه‌ی مه‌هه‌په‌ی ره‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌یان دا، كه قۆناغی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی ده‌بێت.
تۆماركردنی داوای یاسایی له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت، چونكه ئه‌و پرسه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا بووه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ست لێی دژایه‌تیكردن و لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی توركیا نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌هه‌په هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ چاره‌كردنی كێشه‌ی كورد نه‌بووه، بۆیه دژی ئه‌و پرسه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
مه‌هه‌په پێی وایه نابێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ 'تیرۆریست'دا بكرێت، به بۆچوونی ئه‌و په‌كه‌كه 'تیرۆرست'ه بۆیه نابێت ده‌وڵه‌ت دانوستانی له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)، وه‌كو ئه‌ندازیاری پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری داده‌نرێت و، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیران بوو ئه‌و پرسه‌ی هێنایه به‌ر باس و، توانرا بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن و دانوستاندن ده‌ستی پێكردبوو. بۆیه ره‌نگه مه‌هه‌په داوای یاسایی له‌سه‌ر (ئه‌ردۆگان) تۆمار كردبێت و هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌یش كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌و پرسه بووه، ره‌نگه ئه‌ویش له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرابێت.
كارزان گلی




