مه‌سروور بارزانی: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سیاسه‌تی نوێی له داڕشتنه‌وه‌ی سنووره‌كاندا هه‌بێ
__2015_09_10_h18m48s29__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی نوینه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: "كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندی به ستراكتوری عێراق و ئه‌و بێمتمانه قووڵه هه‌یه، كه له نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه ده‌بێ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ناته‌قلیدی بدۆزرێته‌وه، كه چۆن ئه‌و پێكهاتانه به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه، چونكه له داڕشتنی سنووره‌كاندا پرس به خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كاراتر بگێرێ و به سیاسه‌تێكی مۆدێرنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/9/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جان كۆبیس) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساندنه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، پاشان تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانم بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێوه به‌شێكن له چاره‌سه‌ر و نموونه‌یه‌كن له ناوچه‌كه‌دا.
پاشان (مه‌سروور بارزانی)، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له كێشه مێژووییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندی به ستراكتوری عێراق و ئه‌و بێ متمانه‌ییه قووڵه‌وه هه‌یه كه له نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه ده‌بێ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ناته‌قلیدی بدۆزرێته‌وه، كه چۆن ئه‌و پێكهاتانه به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه، چونكه له داڕشتنی سنووره‌كاندا پرس به خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كاراتر بگێڕێ و به سیاسه‌تێكی مۆدێرنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونی كرده‌وه، پێویسته هه‌نگاوه‌كان به پرس و راكردن به پێكهاته‌كانی دیكه بێت و رایگه‌یاند: نابێ چاكسازیی ئابووری له‌سه‌ر حیسابی چاكسازیی سیاسی بێت، پێویسته هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه بكرێن بۆئه‌وه‌ی كه‌لێن و دووراییه‌كانی هه‌ن قووڵتر نه‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران كرد، كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و رایگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نموونه‌ی پێگه‌یشتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه بۆچوونی جیاواز به‌رامبه‌ر پرسه‌كان هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل باشترین بژارده‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كانه و زیاتر دیموكراتیتره، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ململانێی نێوان پارتییه سیاسیه‌كانی كوردستان كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاساییشی كوردستان به یه‌كگرتوویی و هاوبه‌شی له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن و ئومێدی خواست پارتییه سیاسییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.




