بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵێكی جزیری ویژدانهه‌ژێنه

ئانكارا -KDP.info- ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په وێنه‌ی منداڵێكی برینداری له فەیسبووکەکەیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و، وێنه‌كه‌یش چه‌ندین پرسیاری به دوای خۆیدا هێناوه و ئازارێكی زۆری خستووه‌ته دڵی هاووڵاتیان.
(سیبه‌ل یه‌غلت ئالپ) ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په و له‌سه‌ر شاری (دیاربه‌كر) وێنه‌ی منداڵێكی خه‌ڵكی (جزیره)ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی كه ئه‌م منداڵه دوێشه‌و له په‌لامارێكی هێزه‌كانی توركیا بریندار كراوه و، دایكەکەیشی شه‌هید كراوه.
به گوێره‌ی گوته‌ی (سیبه‌ل) ئه‌م وێنه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی (جزیره) كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن به‌و بیانووەی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه. ئه‌و ئاماژه‌یش ده‌دات كه ئه‌م وێنه‌یه دوێنێشه‌و بۆی نێردراوه و پێویسته هه‌موو توركیا له‌سه‌ر ئه‌م وێنه بێته ده‌نگ.
جگه له‌م منداڵه كه بریندار كراوه و گیانی له مه‌ترسیدایه، 3 كه‌سی لاشەڕیش بریندار بوونه؛ دایكی منداڵە بریندارەكه‌یش كه جارێ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه شه‌هید بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، كه با (ده‌میرتاش) و هاوڕێكانی خۆیان ماندوو نەكه‌ن بچن بۆ (جزیره)، چونكه هاتوچۆ بەو شاره‌دا قه‌ده‌غەیه؛ با جارێ بارودۆخی شاره‌كه ئاسایی ببێته‌وه و، ئینجا کێ پێی خۆشە با بچێت بۆ ئەوێ.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و منداڵه ناڕه‌زایییەکی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژی حكوومه‌تی توركیا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتوه و داوای شكاندنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌كه ده‌كه‌ن.
كارزان گلی




