شۆڕ‌شی ئه‌یلوول له خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ كوردی یه‌ك خست..وه‌رچه‌رخانێكی دیرۆكی بوو له شێوازی خه‌باتدا

هه‌ولێر -KDP.info- ٥٤ ساڵ لەمەوبەر واتە له 11 ئه‌یلوولی ساڵی 1961ـدا پارتیی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی (بارزانی نه‌مر) شۆڕ‌شی مه‌زنەکەی ئه‌یلوولی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و سته‌م به‌رپا كرد؛ به بڕوای چاودێرانی سیاسی و به‌رپرس و مامۆستای زانكۆ ئه‌م شۆڕشه وه‌رچه‌رخانێكی دیرۆكی بوو له شێوازی خەباتدا.
له‌م باره‌وە كه‌سایه‌تیی سیاسی كورد (د. مه‌حمود عوسمان) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و، گوتی: "شۆڕ‌شی ئه‌یلوول شۆڕ‌شێكی گرینگ بوو؛ هه‌موو خه‌ڵكی یه‌ك خستبوو، له هه‌موو لایه‌ك له خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ؛ كاری کردبوویە سەر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش. پاشانیش سه‌ركردایه‌تییەکەیشی یه‌ك حزب و یه‌ك كه‌س بوو، بۆیه ئا وەها كاریگه‌ر و، یه‌كگرتوو و، یەکبڕیار بوو."
(د. مه‌حموود) گوتیشی: "گرنگترین ده‌ستكه‌وتی شۆڕشه‌كه‌ش، ئه‌و بڕیاره‌ی 11ـی ئادار بوو؛ زۆر گرنگ بوو بۆ كوردستان؛ تا ڕاده‌یه‌ك مافه سیاسی و كه‌لتووری و كارگێڕی و سه‌ربازییەکانی كوردی چه‌سپاند، ئه‌گه‌رچی جێ به‌جێ نه‌بوو، به‌ڵام ئیستاش ماوه‌ته‌وه وه‌كو بڕیارێكی گرنگی مێژوویی؛ بە شۆڕ‌شی ئه‌یلوول، ئه‌و ناكۆكیه‌ی كه له شۆڕشدا هه‌بوو چاك بووەوه و، ڕێزه‌كان یەکیان گرت. جا ئه‌و شۆڕشه سوودێكی ته‌واوی هه‌بووه، به‌ڵام به داخه‌وه، بە ڕێککەوتنەکەی جزائیر هه‌ره‌سیان پێ هێنا."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كوردە گوتیشی:" کورد هەر شۆڕ‌شێکی کردبێت، ئەگەر یه‌كگرتوو بووبێت، ده‌ستكه‌وتی زیاتری به‌ده‌ست هێناوه؛ كه یه‌كگرتوویش نه‌بووبێت و، دووبه‌ره‌كییان تێ کەوتبێت، ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێکی وای نەبووە. جا پێویسته كورد له ناوخۆدا یه‌كگرتوو بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی حزب نمره 2 بێت و، بخرێتە پاش به‌رژه‌وه‌ندییە نه‌ته‌وه‌ییەکەی كوردەوە."
(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "شۆڕ‌شی ئه‌یلوول زیاتر له‌وه‌ی لایه‌نی هزر و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی باس بكرێت زیاتر لایه‌نە سه‌ربازییەکەی دەخرێتە بەر باس، کەچی شۆڕ‌شی ئه‌یلوول توانیی له ڕووی سیاسی و هزر و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه مرۆڤێكی وا پەروەردە بكات کە ڕاپەڕێت و داوای مافی خۆی بکات؛ کۆمه‌لگایه‌كیشی دروست كرد كه داوای ماف و ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی بكات. شۆڕ‌شی ئه‌یلوول ئه‌و لایه‌نانه‌ی شكاند؛ ئه‌مه یه‌كه‌م شۆڕشه كه ئامانجێكی بۆ خۆی دیاری كرد، ئامانجه‌كه‌شی به‌ده‌ست هێنا كه ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كورد. هه‌موو تواناكانی پارتیی خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئۆتۆنۆمی بسەپێنێت بە‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا و، چەسپاندیشی. ئه‌مه شۆڕشێك بوو بیئومێدی و خۆڕاده‌ستكردن و شكانی بێ‌مانا كرد و، خه‌ونی دوژمنی بنگۆڕ كرد؛ کورد ئه‌م جاره زۆر، بەهێزتر له جاران هەڵستایەوە."
(عه‌لی عه‌ونی) گوتیشی: "کە ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ڕووخا، گەلی کورد لەبەر ئەوەی یەکگرتوو نەبوون، فرسه‌تی بوونەده‌وڵەتیان لەکیش چوو. ئێستا هەلێکی زۆر مێژوویی هەڵکەوتووە لەم ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستەدا؛ سەد ساڵی خایاندووە تا هەلە ڕەخساوەتەوە، بە گفتوگۆیه‌كی زۆر بێ‌مانا خه‌ریكه به ده‌ستی كورد خۆی له‌بار دەچێتەوە."
(د. خه‌لیل ئه‌ترووشی) مامۆستای زانكۆ و مێژووناس، لە یادی شۆڕ‌شی ئەیلوولدا وای به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌یدابوونا شۆرشا 11/9/1961، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ د دیرۆكا بزاڤ و شۆر‌ش و سه‌رهه‌ڵدانێن كورد په‌یدا بوویه، شۆرشا ئه‌یلوولێ ب وه‌رچه‌رخانه‌كا دیرۆكی د شێوازێ خه‌باتكرنێ دا دهێته ل قه‌له‌م دان، بو ئێكه‌مین جار بوو شۆرشه‌كا كوردی سنوورین ناوچه‌گه‌ریی ده‌رباز بكه‌تن و، هه‌می ده‌ڤه‌را یێن كوردستانا باشوور ڤه‌گریتن، هه‌روه‌سا بو ئیكه‌م جار بوویه هه‌می ته‌خ و جینین ملله‌تێ ب ئێك ئارمانج پشكداری د شۆر‌شێ دا بكه‌ن ب درویشمێن زۆر ئاشكرا كو گرێدایی خودموختارییا كوردستانا باشوور بویه، هه‌روه‌سا."
(د. خه‌لیل) گۆت ژی: "دڤێ شۆر‌شێ دا ئه‌فسه‌رێن كورد پشكدارییه‌كا كاریگه‌ر كریه و بووینه ئه‌گه‌رێ ئه‌ڤی چه‌ندی كو شۆر‌ش ب شێوه‌یه‌كی ڕێكخستی بهێته برێڤه‌برن، سه‌ركردایه‌تییا شۆرشی شیایه ب شێوه‌یه‌كی جیاواز ژ شۆرشێن دی به‌یوه‌ندی یێن شۆرشی د گه‌ل جیهانا ده‌رڤه په‌یدا بكه‌تن ب شێوه‌یه‌كی كو خزمه‌تا دووزا كورد بكه‌تن، هه‌روه‌سا د قوناغێن شۆر‌شێ دا نموونه‌یه‌كا سه‌ركه‌فتی هاته په‌یره‌و كرن د كارگێری و ڕێڤه‌برنا وان ده‌ڤه‌رێن به‌رفره‌هێن كه‌فتینه ل ژێر كونترولا شۆر‌شێ، هه‌بوونا قوتابخانه و جۆرێن ڕاگه‌هاندنێ لایه‌نه‌كی دیتری پرشنگدار بوویه د دیرۆكا شۆرشا ئه‌یلولا مه‌زن‌دا."
نه‌شوان به‌رزنجی




