٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش گوێی ٤٢ كەسی بڕی؛ بڕیارێكیشی بۆ بێوەژنان دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بڕیاریان داوە كە ئافرەتانی بێوەژن بۆ جیهادی نیكاح لای خۆیان ناونووس بكەن و، ئەوەی رەتیشی بكاتەوە سزا دەدرێت. هاوکات، بە بیانووی جنێودان بە داعش و ئەمیرەكەیان، تیرۆریستان بە بەرچاوی خەڵكەوە گوێی ٤٢ كەسیان بڕیوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بڕیارێكیان لەبارەی بێوەژنەكانی مووسڵ دەركردووە، كە پێویستە سەردانی بارەگای گرووپی ئافرەتانی "خەنسا" بكەن و خۆیان بۆ جیهادی نیكاح ناونووس بكەن، ئەوەی سەردانیش نەكات، سزا دەدرێت".
(مەموزینی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش، وەك وەكو پیادەكردنی سیاسەتی عەرەباندن، ٢١٨ماڵی عەرەبیان هێناوە بۆ شوێنی كوردانی ئێزدی لە باشوك".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە زیاتر گوتی: "هەر ئەمڕۆ بە بیانووی جنێودان بە داعش و ئەمیرەكەیان، تیرۆریستان بە بەرچاوی خەڵكەوە گوێی ٤٢ كەسیان بڕیوە".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار