٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكگرتووی ئیسلامی: كۆبوونەوەی 18/5 یەكێك بوو لە كۆبوونەوە هەرە گرینگەكان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەڵێت، ئەگەر لایەنەكان یەكڕیزیی خۆیان بپارێزن، هەموو ئەو كێشانەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، چارە دەكرێن. باوەڕیشی وایە، كۆبوونەوەی 18ـی 5، یەكێك بوو لە كۆبوونەوە هەرە گرینگەكان.


(غازی سەعید) ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ سازانین، بۆیە هەر كارێك كە ڕەهەندی نیشتمانیی هەبێت، دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ بە سازان چارە بكرێت، نەك بە هەندێك ڕێگەی دیكە كە ببێتە هۆی لێكترازانی لایەنەكان، هەر كۆبوونەوەیەكیش دەكرێت، ئامانجەكانی كۆبوونەوە بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان بێت، ئێمە ئەو كۆبوونەوانە بە باش دەزانین و لە بەرژەوەندیی یەكڕیزیی نیشتمانیدان".
(سەعید) گوتیشی: "ئەو كۆبوونەوەیەی رۆژی 18ـی 5 كە لە نێوان سەرۆكی هەرێمی کوردستان و لایەنەكاندا كرا، یەكێك بوو لە كۆبوونەوە هەرە گرینگەكان، كە لەو كۆبوونەوەیەدا چەند خاڵكی گرینگ خرانە ڕوو، یەكێك لە خاڵەكانیش دروستكردنی ژووری عەمەلیات بوو، بەڵام بە داخەوە ئەو خاڵانە جێبەجێ نەكران، ئەمڕۆ ئێمە لەناو كۆمەڵێك قەیراندا دەژین، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە پێویستمان بە یەكڕیزی و سازان هەیە، چونكە ڕێككەوتن و سازان چارەی هەموو قەیرانەكان دەكەن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار