نێچیرڤان بارزانی: چیرۆکی کچانی کوردانی ئێزدی و خنکانی ئالانی جوانەمەرگ گەورەترین شاکاری کوردانن

دهۆك-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمی كردنەوەی سێیهمین فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی دهۆك گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند كە سینەما کاریگەرترین هونەری جیهانە و هیچ هونەرێک بەقەد سینەما نەیتوانیوە دەربڕی راستییەکان بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2015، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بە بەشداری نوێنەرانی 45 وڵات دەستی پێکرد و لهمیانهی ئهم فێستیڤاڵهدا سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) رایگهیاند كه، سینەما کاریگەرترین هونەری جیهانە و هیچ هونەرێک بەقەد سینەما نەیتوانیوە دەربڕی راستییەکان بێت.
هەروەها جەختیكردەوە كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە بەپێی توانا پشتیوانی هونەری سینەما بکات..گوتیشی چیرۆکی کچانی کوردانی ئێزدی و خنکانی ئالانی جوانەمەرگ گەورەترین شاکاری کوردانن".
سەبارەت بە رەوشی شاری دهۆك و ئاوارەكان كە پارێزگای دهۆك زۆرترین ئاوارەی لەخۆگرتووە، سەرۆكوەزیران گوتی " خەڵکی دهۆک جوامێرانە پێشوازییان لە ئاوارەکان کردووە، سوپاسی خەڵکی پارێزگای دهۆک بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی دەکەین، بۆ ئەو پێشوازییە باشەی لە ئاوارەکانیان کرد".
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک، یەکێکە لە گرنگترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە لیستی فێستیڤاڵە جیهانییەکان ناوی تۆمارکراوە، لە عێراقیش بە فێستیڤاڵی پلە یەک دادەنرێت.




