"لیژنه‌یه‌كی بۆ پێك هێنرا"

بەغدا -KDP.info- لەبەر ئەوەی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى چووبوون بۆ قه‌ته‌ر، كوتله شیعه‌كان لێیان هاتنە دەنگ؛ له دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆدا جبوورى بڕیارى دا لیژنه‌یه‌ك پێک بێت و، سەردانەکە تاوتوێ بکات.
(ئیسلام حوسێن عیسا) په‌رله‌مانتارى كورد له نێوئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق (سه‌لیم جبوورى) و شاندێكى یاوه‌رى سه‌ردانى قه‌ته‌ریان كرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان ناڕه‌زایییان ده‌ربڕى، لەبەر ئەوە سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا دانیشتووین و بڕیارمان داوه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنین له هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌وه‌ى دەیەوێ با بچێته نێو لیژنه‌كه."
( ئیسلام ) گوتیشی: "ئه‌و لیژنه ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه ده‌خاته ڕوو كه له لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه و ئاشته‌وایى نیشتمانى پێك دێت."
شایه‌نى باسه ڕۆژی 5ـى ئه‌م مانگه (سه‌لیم جبوورى) سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە یاوەری شاندێک سەردانی وڵاتی قەتەریان کرد و، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قەتەردا بەشدار بوون.
نەشوان بەرزنجی




