خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق به‌خشرایه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

به‌غدا -KDP.info- له مه‌راسیمێكدا كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ڕێزلێنان و سوپاسگوزاریی به‌خشیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.
ڕۆژی 9/9/2015 له شاری به‌غدا بە چاودێریی دكتۆر سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ، ئه‌مساڵ وه‌ك كاراكترین و لایه‌نی مرۆیی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراقه‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌م خه‌ڵاته كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراقه‌وه به‌خشراوەته ده‌زگاكه‌مان، بۆ ئه‌و خه‌بات و ماندووبوونه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵانێكه بێ‌وچان و به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تی په‌ناره و ئاواره و لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌و كارانه‌ی ئێمه کردوومانە به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانمان زانیوه، كه له‌ژێر دروشمی وته‌یه‌كی 'بارزانی نه‌مر'دا كه ده‌فه‌رمێت شانازییه بۆ مرۆڤ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت، ئێمه توانیومانه وجودی خۆمان پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عێراق بده‌ین، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئامانجێتی له‌هه‌ر شوێنێك پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری هه‌بێت، ده‌ستی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌یانگاتێ."




