له دیبه‌گه كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان كرایه‌وه

دیبه‌گه -KDP.info- له دیبه‌گه كه‌مپێكی ١٠٠٠خانووە بۆ ئاواره‌كانی سنووری مه‌خموور كرایه‌وه.
به ئاماده‌بوونى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و سەركونسوڵى ئیمارات له هه‌ولێر و قایقامى مه‌خموور و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دیبه‌گه و خه‌ڵكى ناوچه‌ى كه‌ندیناوه و به‌رپرسانى حزبى و حكوومى، له مه‌راسمێكدا كه‌مپى ئاواره‌كانى دیبه‌گه كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌رى ناحیه‌ى دیبه‌گه‌وە؛ کەمپەکە 1000 خانووی لێ کراوە و بۆ ئاواره‌كانى سنوورى مه‌خموور دابین کراوە. جێى باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگى پارێزگاى هه‌ولێرو مانگى سوورى ئیمارات و ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى جێبه‌جێ كراوه .




