٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێده‌چێ شیعه‌كان پاشگەز ‌بووبێتنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق شیعەکان باسیان لەوەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆکی پەرلەمان نەکرد.

(نەدا مێرگەسۆری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانبە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتار عەواتف نەعمە، لەسەر سەفەرەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ قەتەر، لێیان بوو بە شەڕەقسە. پاشان کۆبوونەوەکە ئاسایی بوویەوە و، خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەک کرا."
(نەدا مێرگەسۆری) گوتیشی، دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکاندا کۆ بوویەوە و، باسی سەردانەکەی قەتەری کردبوو، بۆیە شیعەکانیش ڕازی بوونە بەوەی متمانە لە سەرۆکی پەرلەمان وەرنەگرنەوە و، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەو بابەتەیان نەکرد.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار