پارتی بە سێ كورسییەکەی ئه‌نجوومه‌ن ڕازی نابێت

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info-به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌ینێت ئه‌مرۆ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی لقی 12ـی پارتییان كرد، بەڵام كۆبوونه‌وه‌کەیان بێئەنجام دەرچوو.
(فارووق عه‌بدولكه‌ریم) كارگێڕ و به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له هەڵه‌بجه به ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووه:"كۆبوونه‌وەکە‌ی ئه‌مڕۆی شاندی پارتیمان له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بێ ئه‌نجام به‌كۆتا هاتووه؛ هه‌وڵیان دا پارتیی ڕازی بكه‌ن لە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەدا سێ کورسیی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی پۆستی قایمقام یاخود پۆستێكی تری پێ بدرێت؛ هه‌ڵبژاردنەکەی 30ـیەم ڕۆژی مانگی 4 به بنه‌ما وه‌رده‌گرن ئه‌و چوارده یاخود پازده كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان له پارساڵه‌وه به‌ڕێوه چووه به‌هه‌ند وه‌رناگرن."
(فارووق) ئاماژه‌یشی دا: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پارتیی به‌شداری بكات و، هەر سێ كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەبێ به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك؛ ئێمه وه‌كو پارتیی، چوار كورسیی ئه‌نجوومه‌ن و پۆستی قایمقام بە هەقی خۆمان دەزانین."
نه‌شوان به‌رزنجی




