گۆڕینی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد هه‌ر دەنگۆیە

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد ده‌ڵێ ده‌نگۆی گۆڕینی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاست نییە و، هەر پڕوپاگه‌نده‌یه؛ هه‌ر گۆڕانكاریه‌كیش كه حزب پێی باش بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری فراكسیۆنه‌كه، پێی ڕازینە.
هه‌ندێك میدیای حزبی و سێبه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان به‌نیازه به‌شێك له ئه‌ندامانی خۆی بگۆرێت به‌هۆی بێ هێزی فراكسیۆنه‌كه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه (محه‌مه‌دعه‌لی یاسین) گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه باس له گۆڕینی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستاندا و هیچ شتێكی وا له ئارادا نییه و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه. وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستانیش هیچ شتێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گەیێندراوه پێمان، به‌ڵام هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك حزبه‌كه‌مان پێی باش بێت بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری فراكسیۆنه‌كه‌مان، ئه‌وا ئێمه وه‌كو فراكسێۆن پابه‌ندی ده‌بین."
گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد ئاماژه‌یشی دا: "ئه‌و میدیایانه‌ی باس له بێهێزیی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌كه‌ن ئه‌و مافه‌یا‌ن نییه و هیچ كه‌سێك به ناوی میدیاوه مافی هه‌ڵسه‌نگاندن و وشه‌ی ناشیاوی نییه به‌رانبه‌ر به فراكسیۆنه‌كه‌مان، ته‌نها حزبی خۆمان و فراكسیۆنی خۆمان ده‌توانن له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن."
ڕوونیشی كرده‌وه كه "فراكسیۆنی زه‌رد سه‌ركه‌وتووترین و یه‌كگرتووترین و یه‌كده‌نگترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستانه و، ئه‌مه‌شمان به كاروكرده‌وه سه‌لماندووه وه‌ك چۆن تاكو ئێستا زیاتر له سه‌د پرۆژه‌یاسامان پێشكه‌ش كردووه كه سه‌رجه‌میان به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێم بووه؛ 38 پرۆژه‌یان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه. چه‌ند لایه‌نێكی په‌رله‌مان لە سۆنگەی بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی و به حزبیكردنی په‌رله‌مانەوە پەکی چەند پرۆژەیاسایەکیشیان لەو پڕۆژانەی ئێمە خستووە."
سه‌رباز واحید




