خوێندنی دکتۆرا درێژ کرایەوە

ههولێر -KDP.info- بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا، خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان هەموار کرایەوەو، وادەی پیشکەشکردنیش درێژ کرایەوە.
کۆبونەوەکە كه به ئامادهبوونی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بهڕێوه چوو سەبارەت بە پرۆسەی پێشکەشکردن و پرۆسەی تاقیکردنەوە و مەرجەکانی پیشکەشکردن و، ئەم بڕیارانەی دا:
1. پرۆسەی پێشکەشکردن درێژ دەکرێتەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (15/9/2015).
2. تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (21/9/2015) دەکرێت.
3. سەبارەت بە پاڵەوانانی وەرزشی کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن و کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە و، لەسەر بنەمای پاڵەوانی وەرزشی لە خوێندنی بەکالۆریۆس وەرگیراون، ئەوا مافی پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنی دکتۆرا هەیە.
4. سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ئەوانەی کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە و، دواتر بروانامەی دبلۆمی باڵای ئەکادیمیان پێش ساڵی (2011-2012) بە دەست هێناوە و، ئینجا لەسەر بنەمای (کۆکردنەوەی کۆنمرەی بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵای ئەکادیمی) خوێندنی ماستەریان تەواو کردووە، ئەوا مافیان هەیە داوای خوێندنی دکتۆرا بکەن.




