ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت، پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کۆ کردەوە

هەولێر-KDP.info- دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی کۆ بوونەوە، باسیان لە کێشەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد و، بڕیار درا پەرلەمان بەدواداچوون و چارەسەریی گرفت و کێشەکانیان بکات و، کۆمیسیۆنیش ئامادەسازیی بکات بۆ ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستاندا.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ەپرلەمان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ـی ئەیلوول، ئەگەری هەڵبژاردنێکی پێشوەخت، دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی و، دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان کۆ کردەوە.
لەو کۆبوونەوەیەداسەرۆکی پەرلەمان گوتی، "ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و گرفتەکانتان بین، پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیتان دەکات و لەهەوڵی چارەسەرکردنی گرفتە ئیداریی و کارگێڕییەکانتاندایە."
هەربەپێی ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆن، باسیان لە هەنگاو و کارەکانی کۆمیسیۆن کرد لەماوەی رابردوودا، ئاماژەیشیان بە کێشە و گرفتەکانیان کردووە، بەتایبەتیش لە نەبوونی کارمەندی پێویست و گرفتی دارایی و پێداویستییە لۆجیستییەکان.
سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنهاوکات باسیان لەوە کردووە کە، ئەگەر گرفتانەیان بۆ چارەسەر بکرێت، ئەوا دەتوانن هەڵبژاردنێکی خاوێن و سەرکەوتوو لە کوردستان ئەنجام بدەن.




