٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورەتیرۆریستێكی داعش كوژرا.. خۆكوژێكیش ١٢ـی لێ كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی شوورای داعش كوژرا و لە تەقینەوەیەكیشدا 12 تیرۆریستی دیكە كوژران، بە گوێرەی زانیارییەكانیش، 119 تیرۆریستی بیانیی داعش بەرەو سووریا هەڵاتوون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەندامی شوورای ویلایەتی مووسڵی تیرۆریستانی داعش بە ناوی (عەلی هلوب) ناسراو بە (ئەبوستا) لە سەلامییەی مووسڵ بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە لەگەڵ سێ لە پاسەوانەكانی كوژراوە".
(مەموزینی) گوتیشی، ‌ناوبراو پسپۆڕ بوو لە مووشەك و لە سەردەمی رژێمی بەعسی ڕووخاودا عەقید بووە، هەروەها لە ساڵی 2003ـدا پەیوەندیی بە قاعیدەوە كردووە و چەندین جاریش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی عێراقەوە گیراوە، هەروەها كوڕێكیشی بە ناوی (خالید) كوژراوە و كوڕێكی دیكەیشی بە ناوی (محەممەد) سەرۆكی دادگەی شەرعیی مووسڵە و لە نزیكەكانی (ئەبوبەكر بەغدایی)ـیە و لە هۆزی جبوورە".
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ زیاتر گوتی: "خۆكوژێك خۆی لەناو بارەگایەكی تیرۆریستانی داعش لە قەزای قەرەقووش لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ تەقاندەوە و، بە هۆیەوە 12 تیرۆریستی داعش كوژران، هەر ئەمڕۆیش 119 داعش بەرەو سووریا هەڵاتن و زۆرینەیش بە ڕەگەز بیانین".
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار