پارتی بڕیاری خۆی داوە.. یه‌كێتى و گۆڕان لە هەڵەبجە لەگەڵیدا کۆ دەبنەوە

هەڵەبجە-KDP.info- سەرچاوەیەک لە لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دەڵیت، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى لقى 12ـى پارتییان كردووه و بە مەبەستی چۆنیەتیی بەشداریکردن لە ئیدارەی آەو پارێزگایەدا، گفتوگۆ دەکەن.
پێشتر مه‌كته‌بى سیاسیى یەکێتی و گۆڕان، له‌سه‌ر پۆسته ئیدارییه‌كانى سلێمانى، راپه‌رین، كه‌لار و هه‌له‌بجه ڕێککەوتوون، هەڵبەت دواتر لیستى خزمه‌تیش چووە نێو رێككه‌وتنەکەوە؛ پارێزگارى هەڵه‌بجه دیاری کراو بڕیارى پەسندکردنی لە لایەن سه‌رۆكى هه‌رێم (سه‌رۆك بارزانى) و سه‌رۆكى حكوومه‌تەوە بۆ دەرکرا، دوو جێگریشى بۆ دەستنیشان کران. یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، گوایە لە سۆنگەی پێویستیی بەشداریی لایەنەکانی دیکەیش لەو ئیدارەیەدا، به‌و به‌شه‌ى كه خۆیان دایانناوه، سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه‌كانیان كردووه، دوالایه‌نیش پارتیی دیمۆکراتی کوردستانە کە ئه‌مڕۆ لە هەڵەبجە چوونەتە لایان و لەگەڵیاندا کۆبوونەوەتەوە.
كارگێری لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌له‌بجه (فارووق عه‌بدولكه‌ریم) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیمۆکراتی كوردستانى ڕایگەیاند: "ئێمه بڕیارمان داوه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى خۆمان قسه‌مان كردووه كه، پۆستى قایمقام و چوار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئیستیحقاقى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانن، ئێستایش شاندی دانوستانکار له كۆبوونه‌وه‌دان و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كۆتایى به كۆبوونه‌وه‌كه بێت."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتی لە لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشى کە پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌یێنن و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو.
نه‌شوان به‌رزنجى




