٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور بەرپرسارەتی میحوەری خازری گرتە ئەستۆ

سەرچاوە: KDP.info

خازر_kdp.info_  (عارف تەیفور) کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتییە، لە شوێنەکەی شەهید (فەرەیدوون جوانڕۆیی) بوو بە بەرپرسی میحوەری خازر.

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لەکاتی چوونی بۆ دەوام لەمیحوەری خازر شەھید(فریدون جوانرۆیی)،بەڵام لەرێگای نێوان ھەولێر_خەبات شەھید کرا،لەئێستادا (عارف تەیفور) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەشوێنی ئەو دەست نیشان کراوە وەکو بەرپرسی میحوەری خازر.
(عارف تەیفور)ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان وجێگری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: راستە من وەکو بەرپرسی میحوەری خازر دانراوم لەشوێنی شەھید (فریدون جوانرۆیی)وئەمڕۆ وەکو بەرپرسی میحوەر دەست بەکار دەبم.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار