٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەرەتەپەییەكان داوا دەكەن پێشمەرگە بە هانایانەوە بچێ

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە-KDP.info-  شەوی رابرد، تیرۆریستانی داعش چەند گولـلەهاوەنێكیان ئاڕاستەی ناو قەرەتەپە كرد و، لە ئاكامدا دوو پۆلیس بریندار بوون، دواتر وەك كاردانەوەیەك، حەشدی‌شەعبی بە هەڕەمەكی گوندە سوننەنشینەكانیان بۆردوومان كرد و كوردەكانی ئەو شارەدێیەیش ترس دایگرتوون و كۆچ دەكەن، بۆیە داوا دەكرێت هێزی پێشمەرگە بە هانایانەوە بچێت و بیانپارێزێ.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە (كەمال ئیبراهیم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابرد، تیرۆریستانی داعش لە گوندەكانی دەوروبەری قەرەتەپە چەند هاونێكیان ئاراستەی قەرەتەپە كرد، كە ئامانجیان ماڵی بەرپرسی حەشدی شەعبی بوو و، لە ئاكامدا دوو پۆلیس بریندار بوون كە چاودێریی بازاڕیان دەكرد، دواتر حەشدی شەعبی وەك وەڵامدانەوەیەك، بە شێوەیەكی هەڕەمەكی گوندەكانی دەوروبەری قەرەتەپەیان بۆردوومان كرد كە سوننەنشینن".

(كەمال ئیبراهیم) گوتیشی: "لە ئێستادا كورد لەو شارەدێیەوە بۆ شوێنە كوردنشینەكانی وەكو كەلار و ناوچەكانی دیكە كۆچ دەكەن و ترسیان هەیە، بۆیە داوامان كردووە هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە بۆ پارێزگاریكردن لە كوردەكان و ناوچەكە رەوانە بكرێت، چونكە ناكرێت كورد بەم شێوەیە كۆچ بكەن".
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار