کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش کەوتنە بەر پەلاماری خۆپێشاندەرانەوە

ئیستا‌نبووڵ-KDP.info- له 3 رۆژی رابردوودا، گرووپێك رێپێوانێكیان دژی تیرۆر له (ئیستا‌نبووڵ) ئه‌نجام دا و چه‌ندین دروشمیشیان دژی په‌كه‌كه ده‌گوته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌مان گرووپ په‌لاماری باره‌گای سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌ی حوریه‌تیان دا و، زیانێكی زۆریان به باره‌گا و گه‌لوپه‌لی باره‌گایه‌كه گه‌یاند.
پۆلیس له كاتی خۆیدا توانی بگاته شوێنی رووداوه‌كه و خۆپێشانده‌ران له باره‌گای (حورییه‌ت) دوور بخاته‌وه. هۆكاری په‌لاماردانه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه كه، پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌واڵ و رێپۆرتاژی له به‌رژه‌وه‌ندیی تیرۆریستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی تووندیشیان له سه‌رۆككۆماری توركیا گرتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت) رای گشتیی توركیای ئاگادار كرده‌وه به‌وه‌ی گیانی ئه‌وان له ئه‌ستۆی (ئه‌ردۆغان)ـدایه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره له وتاره‌كانیدا ره‌خنه له (حورییه‌ت) ده‌گرێت و ئه‌و ره‌خنانه‌یش بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئاكه‌په په‌لاماری ئێمه بده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به فه‌رمانێك داوای له وه‌زیری ناوخۆی توركیا كردووه، كه به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای (حورییه‌ت) بكات و ئه‌وه‌ی تاوانبار ده‌رچوو سزای تووندی بده‌ن.
سه‌عات 10ـی شه‌وی ڕابردوو، زیاتر له 1000 هاووڵاتی له (ئیستا‌نبووڵ) بۆ ئیدانه‌كردنی په‌كه‌كه و ئه‌و 16 سه‌ربازه‌ی له (جه‌زیره) كوژران خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كه تەواو بوو، كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌ی (سه‌باح) و ته‌له‌ڤزیۆنی (Atv) كه هه‌ردوو شوێن له ئاكه‌په‌وه نزیكن و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و پارتیه بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام پۆلیس به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یهێشت زیان به هه‌ردوو باره‌گایه‌كه بگه‌یه‌نن و زوو كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌ی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، خۆپێشانده‌ران سه‌ر به هه‌ردوو پارتیی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په بوونه و له خۆپێشاندانه‌كانیشدا چه‌ند دروشمێكیان دژی (ئه‌ردۆغان) به‌رز كردبووه‌وه.
كارزان گلی




