شاره‌وانی جه‌زیره: "شه‌ڕی ناوخۆی توركیا له جه‌زیره‌وه ده‌ست پێده‌كات"

جەزیرە -KDP.info- شاره‌وانی جه‌زیره پێی وایه، ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕی ناوخۆی له توركیا راگه‌یاندووه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئێستا له توركیا شه‌ڕی ناو‌خۆیی له نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی توركدا ده‌ستی پێكردووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره هێزی سه‌ربازی توركیا كۆنتڕۆڵی كۆڵانه‌كانی جه‌زیرەی كردووه و شه‌ڕی كۆڵان به كۆلان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا ده‌كات. خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یش بارودۆخیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك بێنه ده‌ره‌وه و پێداویستیییه‌كانی ژیانیان بكڕن.
شاره‌وانی جه‌زیره كه سه‌ر به پارتیی (ده‌به‌په)ـیه به ناوی (له‌یلا ئیمره‌ت)، له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ڤیسه نیوز)ـی ئینگلیزی ئاماژه ده‌دات كه، شه‌ڕی ناو‌خۆیی تورکیا له جه‌زیره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
(ئیمره‌ت) له باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت: "وته‌یه‌كی كۆن هه‌یه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر ئاشتی بێته ئاراوە ئەوا له جه‌زیره دەست پێ دەکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش هەڵگیرسێ هه‌ر له جه‌زیره ده‌ست پێده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌كرێت ئێستا بڵێین توركیا چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی ناو‌خۆیی توند ده‌كات و شه‌ڕه‌كه‌یش زیانێكی زۆری بۆ توركیا ده‌بێت".
ئه‌م گوته‌یه‌ی (ئیمره‌ت) رۆژنامه‌كانی توركیای نیگه‌ران كردووه و ئاماژه ده‌ده‌ن، كه ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌و زۆر گه‌وره‌یه و پێویسته داوای لێبوردن بكات.
رۆژنامه‌ی (ئاكید) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لێدوانەکانی (ئیمره‌ت) رێگه خۆشكردنه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له توركیا و ئیهانه‌شی به توركیا كردووه، بۆیه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
كارزان گلی




