چینی: ئۆباما توانای وێرانكردنی ئه‌مه‌ریكای داوه‌ته ئێران

واشنتن-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا(دیك چینی)، هێشتا پێداگری ده‌كا له‌وه‌ی كه، (باڕاك ئۆباما) له ڕێی ڕێككه‌وتنه شێتانه‌كه‌ی 5+1ه‌وه، به واتای چه‌كداركردنی ئێرانه تا ئه‌مه‌ریكا وێران بكات.
(چینی) له‌و وتاره‌یدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئه‌نستیتوتی 'ئه‌مه‌ریكان ئینته‌رپرایز' پێشكه‌شی كرد، باوه‌ڕی وا بوو كه، سه‌ركرده دیاره‌كه‌ی پارتیی كۆمارییه‌كان به تووندی به‌ره‌وڕووی سه‌فقه‌ی ئێران ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كۆنگرێس ده‌یه‌وێ ئه‌م حه‌فته‌یه بیخاته‌وه به‌ر باس. هه‌ڵبه‌ت كۆمارییه‌كان ده‌نگی پێویستیان نییه تا ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی (دیك چینی) بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، ''ئه‌و ڕێككه‌وتنه بوار ده‌ره‌خسێنێت تا ئێران هێرشی ئه‌تۆمی بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا. من نه‌مزانیوه له مێژوودا ڕوویدابێ هیچ گه‌لێك بواری وێرانكردنی خۆی بداته ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی دی، چجای ئه‌وه‌ی دژبه‌ریش بێ.''
ئه‌گه‌رچی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران لابدرێ، له به‌رانبه‌ریشدا ڕێ بدرێ به به‌رنامه‌یه‌كی رێكه‌وه پشكنه‌ران بچنه ئه‌و وڵاته‌وه تا دڵنیا بن له‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به نیازی هێنانه دی جه‌كی ناووكی نییه. به‌ڵام هه‌رچی (چینی)یه به‌م ڕێككه‌وتنه ڕازی نییه و باوه‌ڕی وایه كه، وڵاتگه‌لی دیكه‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ن جبه‌خانه‌ی ناووكی به‌ده‌ست بێنن، پێگه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیش له زاڵبوون به‌سه‌ر وڵاتانی هه‌رێمیدا به‌هێزتر ده‌كات، هه‌روه‌ها بوار ده‌ره‌خسێنێ بۆ ئێرانییه‌كان له پڕۆسه‌ی پشكنیندا فێڵ بكه‌ن، وه‌ك له رابردوودا كردوویانه.''
ڕۆژی چوارشه‌مم، هه‌ردوو كاندیدی كۆمارییه‌كان (دۆناڵد ترامب و تید كرووز)، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراواندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێككه‌وتنه‌كه بهێننه خرۆش، به‌ڵام پرسیارێك دێته ئاراوه كه داخۆ، هاوپه‌یمانانی (ئۆباما) ده‌توانن ێ به‌م ده‌نگدانه بگرن و نه‌هێڵن ئه‌مه ڕوو بدات؟




