ئه‌مڕۆ ئه‌م چوار شته روویدا
__2015_09_08_h18m39s44__LB.jpg)
ئاژانسه‌كان -KDP.info- له گۆشه‌یه‌كی كورتی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهاندا سه‌رنجتان بۆ چوار بابه‌ت راده‌كێشین كه له‌مێدیاكانی جیهاندا باسكردنیان جێگه‌ی بایه‌خ بوو.
یه‌كه‌م: حكوومه‌تی یونان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه 500 كۆچبه‌ر له‌نێو هه‌زاران كۆچبە‌ردا هه‌ڵبژێرێ و ڕه‌زامه‌ندیی مانه‌وه‌ی له یۆنان پێیان ببه‌خشێ. له هه‌مانكاندا سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و سوید دوای كۆبوونه‌وه له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكدا به‌ڵێنیان به په‌نابه‌ران دا كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكه‌ن.
دووه‌م: ڕێكخراوە جیهانییەکەی ته‌ندروستی بانگهێشتی جیهان ده‌كات كه پێكه‌وه بچن بە دەم ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وە كه ڕوویان كردووه‌ته ئه‌ورووپا و (هیلاری كیلنتۆنیش) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕایگه‌یاند كه به هه‌زارن كه‌س له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕێكخراوە جیهانییەکەی ته‌ندروستی بۆ كۆمه‌كی په‌نابه‌ران له ئه‌ورووپا سوودمه‌ند ده‌بن.
سێیه‌م: هێزه‌كانی توركیا ڕوو ده‌كه‌نه سنووری هه‌رێم به مه‌به‌ستی گورزوه‌شاندن له چه‌كدارانی په‌كه‌كه؛ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌بێ توركیا ڕووی له‌و شوێنانه نه‌كردووه.
چواره‌م: كۆنگرێس سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی چه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران له گفتوگۆی چڕدایه و خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی له‌باره بكرێ و دواتر بڕیاری كۆتایی خۆیان له‌باره‌وه رابگه‌یه‌نن.
شا‌و كوردی
سه‌رچاوه: daily tidings




