وادەی کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی پەرلەمانتاران دیاری کرا

بهغدا -KDP.info- بڕیارە سەرەتای مانگی دابێتەوە بڕیاری کەمکردنەوەی پشتمێر (پاسەوان)ـەکانی پەرلەمانتاران، جێبەجێ بکرێت و، لە ٣٠ پشتمێرەکەیان، هەر هەشتیان بۆ دەمێنێتەوە.
(سەرحان سلێڤانەیی)ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق حاکم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیاری کەمکردنەوەی پاسەوانەکان بەدەست ئێمە گەیشتووە و سەرەتای مانگی دابێتەوە جێبەجێ دەکرێت؛ ئەوانەی کەم دەکرێنەوە دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، بەڵام ئەمە بۆ پاسەوانەکانی پەرلەمانتارانی کورد زەحمەتە، چونکە خۆیان لە ھەرێمی کوردستاندانە و پێویستە ڕێگە چارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە."
گوتیشی، چاکسازی بەم شێوەیە ناکرێت، بەڵکو پێویستە ڕێگە لە دز و گەندەڵکاران بگیرێت کە بە ملیار دیناری عێراقیان بەھەدەر داوە، ڕاستە ئەم ھەنگاوە کارێکی باشە، بەڵام کاریگەرییەکی وای نابێت.
جێی ئاماژهیه، بڕیارە سەرەتای مانگی دابێتەوە بڕیاری کەمکردنەوەی پشتمێر (پاسەوان)ـەکانی پەرلەمانتاران، جێبەجێ بکرێت و، لە ٣٠ پاسهوان بۆ ههر پهرلهمانتارێك، هەر هەشتیان بۆ دەمێنێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




