٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش سێ كوردی گولله‌باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- داعش ئەو سێ هاووڵاتییە كوردەی ئاماده‌نه‌بوون شەڕی پێشمه‌رگه‌ و نیشتمانی خۆیان بكه‌ن،  گولله‌بارانی كردن.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی (وەعدوڵا محەمەد حەسەن) و (کازم کەریم ئەحمەد) و (عزەدین ئیبراھیم سەعید)ـیان گوللەباران کردووە، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون بێنە بەرەکانی جەنگ و، شەڕی پێشمەرگە بکەن؛ ئەو سێ هاووڵاتییە، هەرسێانەکەیان کورد بوون."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش  ٨٧ ئافرەتیان بە زۆر بردووە بۆ نیکاح‌جیهاد؛ دە ئافرەتیان ملیان نەدابوویە ئەو کارە و، داعش هەر دە کەسەکەیانی گولله‌باران کردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار