كۆنسووڵی گشتیی فه‌له‌ستین له هه‌رێم هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- كۆنسووڵی گشتیی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان (نه‌زمی حزووری)، پێوه‌ست به لێدوانێكی (سایب عرێقات) گوایه له پێگه‌ی كاشف نیوزه‌وه له بابه‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوون گوتبێتی ''خه‌نجه‌رێكه له جه‌سته‌ی عاره‌ب ده‌درێ'' هه‌واڵه‌كه‌ی به ناڕاست ناوبرد و روونكردنه‌وه‌یه‌كیشی راگه‌یاند.
كونسووڵی گشتیی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان (نه‌زمی حزووری) له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، پێوه‌ندی به (سایب عرێقات)ـه‌وه كردووه و، پێیڕاگه‌یاندووه، هیچ جۆر لێدوان یان قسه‌یه‌كی بۆ ''كاشف نیوز'' نه‌كردووه و، دهیشێڵێ، ڕێزێكی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك و حكوومه‌ت و گه‌لی كورد هه‌یه؛ هاوكات پێوه‌ندیێكی پته‌وی له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی (سه‌رۆك بارزانی) و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌یه كه گوزارشت له پێوه‌ندی گرینگ و مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینیدا ده‌كات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له پێگه‌ی كاشف نیوزه‌وه وا بڵاوكرابوویه‌وه كه (سایب عرێقات) له بابه‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوون گوتبێتی ''وەکو خەنجەرێکى ژەهراوىیه بۆ لەتکردنى وڵاتە عەرەبییەکان''، ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی كونسووڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێم، دڵنیایی دایه هاووڵاتیانی هه‌رێم كه هه‌واڵه‌كه ده‌نگۆیه و دوور له راستییه‌وه‌یه.




