په‌كه‌كه كه‌سێكی نزیكی عه‌بدوڵلا گویلی كوشت

ئانكارا -KDP.info- ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی چه‌ند بۆمبێكی چێنراوه‌وه له قه‌زای (ئیدری)، 14 پۆلیسی تورك كوژران؛ یه‌كێكیان ناسیاری نزیكی سه‌ركۆماری پێشووی توركیا (عه‌بدوڵلا گویل)ـه.
(فه‌همی شاهین) ماوه‌ی 10 ساڵ پشتمێر (پاسه‌وان)ـی (عه‌بدوڵلا گویل) بووه و، یه‌كێكیش بووه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر جێگه‌ی متمانه‌ی بووه و، بۆ هه‌موو شوێنێكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوویه‌تی؛ ئه‌مڕۆ بۆ هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه كه په‌كه‌كه داینابووه‌وه كوژرا.
(عوسمان جانگاڵ) ڕاوێژكاری تایبه‌تی (گویل) دەرباره‌ی كوژرانی (فه‌همی) ده‌ڵێت: "ئه‌و زۆر نزیكی (گویل) بوو و جگه له‌وه‌ی له شوێنی سه‌رۆكایه‌تی 10 ساڵ پاسه‌وانی تایبه‌تی بووه، هه‌روه‌ها له ماڵه‌وه‌یش ته‌نیا ئه‌وی له‌گه‌ڵدا بووه و زۆری خۆش ویستوه. كاتێك هه‌واڵه‌كه‌مان زانی، به تایبه‌ت (گویل) زۆر دڵته‌نگ بوو و خه‌فه‌تی زۆری خوارد".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی (گویل) وه‌كو سه‌ركۆماری نه‌ما، (فه‌همی) وه‌كو پۆلیس دامه‌زراوه و ماوه‌ی 2 ساڵیش ده‌بێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، به داخه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌هید كرا.
ئه‌و باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه زوو ده‌هاته لای (گویل) و به یه‌كه‌وه داده‌نیشتن و، پێرێ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و و (گویل)ـدا كردوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له قه‌زای (ئیدر) چه‌ند بۆمبیكی چێنراوی به ئۆتۆمۆبیلێکی پۆلیسدا ته‌قاندوه، 13 پۆلیس دەسبەجێ کوژراون و، پۆلیسێكیش له نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه.
كارزان گلی




