باوكی فریشته‌ی ده‌ریا: نێچیرڤان بارزانی دڵخۆشی كردم
__2015_09_08_h16m11s53__LB.jpg)
ئانكارا - -KDP.infoباوكی فریشته‌ی ده‌ریا (عه‌بدوڵلا كوردی) ده‌ڵێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پێوه‌ندیی پێوه كردووه و لێی پرسیوه و دڵی خۆش كردووه.
(ئایلانە كورد) ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 3ساڵانه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له ده‌ریای بۆدرومه‌وه به‌ره‌و ئه‌ورووپا دەچوو، کەوتە دەریا و، ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌نار ده‌ریا دۆزرایه‌وه و، وێنه‌كه‌ی دنیای هه‌ژاند و ئێستایش میدیاكان به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌كه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی تورکزمانەکەی (سی‌ئێن‌ئین) چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی (ئه‌ردۆگان) و باوكی (ئایلان) بڵاو كردوه‌ته‌وه و، ئاماژه‌ی داوه كه (ئه‌ردۆغان) داوای لێ كردوه ببێت به هاووڵاتی تورك، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه.
ده‌یشڵێ، "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و زۆر دڵخۆش بووم، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌ره‌خۆشیی لێ نه‌كردووم..خۆ به لامه‌وه گرینگ نییه كه سه‌رۆكه‌كانی ڕۆژئاوا په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن، به‌ڵام حه‌زم ده‌كرد سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كان په‌یوه‌ندییەکم پێوه بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو".
باوكی (ئایلان) باس له‌وه‌یش ده‌كات كه خه‌رجی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی (ئایلان) و خێزانه‌كه‌ی و كوڕه 5 ساڵانه‌كه‌ی حكوومه‌تی توركیا گرتوویه‌تیه ئه‌ستۆ و سوپاسیان ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت: "شاری (بۆدروم) و (كۆبانی) زۆر له یه‌كترییه‌وه دوورن، بۆیه خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی خانه‌واده‌كه‌م بۆ (كۆبانی) زۆری ده‌ویست، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت خه‌رجی گواستنه‌وه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان. (ئه‌ردۆگان) پێی گوتم وه‌ره بتكه‌م به هاووڵاتی توركیا، به‌ڵام من بە سوپاسەوە، قەبووڵم نەکرد. بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه ببم به هاووڵاتییه‌كی توركیا، به‌ڵام ئێستا به باشم نه‌زانی".
كارزان گلی




