لەبەر پەکەکە 115 گوندی سنووری زاخۆ، ئاوەدان ناکرێنەوە

زاخۆ-KDP.info-له كۆی 184 گوندی سنووری شارۆچكه‌ی زاخۆ، 115 گوند له‌به‌ر نائارامی ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش گله‌یی و گازنده‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه.
(خه‌لیل مه‌حموود) قایمقامی شارۆچكه‌ی زاخۆ، وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "به هۆی نائارامی ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا له كۆی 184 گوندی سنووری زاخۆ، 115 گوند ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه؛ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه دەڵێن با پەکەکە بنكه و باره‌گاكانی لەوێ بباتە دەرەوە، به‌ڵام تا ئێستا په‌كه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی چۆڵ نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له وه‌رزی به‌هار و هاوین خه‌ڵكێكی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوندی خۆیان به‌ڵام په‌كه‌كه ڕێگرییان لێ ده‌كات و ناهێڵێ به ئاسانی بگه‌نه گونده‌كانی خۆیان."
قایمقامی زاخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و گوندانه ئاوه‌دان كرابانه‌وە و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ چووبا، ساڵانه به سه‌دان گه‌شتیار ڕوویان تێ ده‌كرد و، دەبووە داهات بۆ ناوچه‌كه.
)خه‌لیل) گوتیشی: "ئه‌و 69 گونده‌ی ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه زۆربه‌ی هی برا مه‌سیحییەکانە، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوو ئه‌و گوندانه‌ی ئاوه‌دان كردووە‌ته‌وه و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆیان بردووە."
ڕابین شێروانی




