٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەعبان: سۆران عومەر تیرۆریستە.. وەکو کوڕە شەھیدێک ناخۆشە لەیەک ھۆڵ لەگەڵى دانیشم

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هه‌ولێر-KDP.info-  (دڵشاد شەعبان) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد ده‌ڵێت، بۆ منێك وه‌ك كوڕه‌ شه‌هیدێك گه‌لێك ناخۆشه‌ له‌ پاڵكه‌سێكه‌وه‌ دابنیشم كه‌ تیرۆریسته‌.
 
دوای ئەوەی (سەرۆ قادر) لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد گەنج لە ھەرێمی کوردستان بۆیە کۆچ دەکەن بۆ دەرەوە چونكه‌ فه‌رهه‌نگێكمان هه‌یه‌ كه‌ قبووڵ ده‌كات سه‌ربڕ و قاتیل سه‌رۆكى مافى مرۆڤ بن، به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانیش (سۆران عومەر) بڕیاری داوە سکاڵا تۆمار بکات دژی (سه‌رۆ قادر) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، لەم بارەیەوە پەرلەمانتارێکی پارتیی دەڵێت، ''من بەڵگەم لایە کە تیرۆرستە و لەدادگاش ئەوە دەسلمێنین، چونکە بۆمن وەکو کورە شەھیدێک ناخۆشە لەیەک ھۆڵ لەگەڵ تیرۆرستێک دانیشم.''
 
(دڵشاد شەعبان) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "من خۆم سەرقاڵی ئەوە بووم کە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر (سۆران عومەر ) تۆمار بکەم، لەبەر ئەوەی دۆسیەکی تیرۆری لەسەر ھەیە و من خۆشم بەڵگە و دیکۆمێنتم لەسەری ھەیە و، بۆمن وەکو کورە شەھیدێک زۆر ناخۆشە لە یەک ھۆڵ لەگەڵ تیرۆریستێک دانیشم، بەڵام بە حوکمی ئەوەی (سەرۆ قادر) ئەو بابەتەی لە کەناڵێکی راگەیاندن باس کرد کە فه‌رهه‌نگێكمان هه‌یه‌  قبووڵ ده‌كات سه‌ربڕ و قاتیل سه‌رۆكى مافى مرۆڤ بن، ئەویش سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمار کردووە، بۆیە من بەو بەڵگانەی لەبەردەستمدایە بە ھەموو ھێزێکم پشتگیریی (سه‌رۆ قادر) دەکەم کە بیسەلمێنین ئەو کەسە تیرۆرستە.''
 
(شەعبان) گوتیشی: "نابێت ئەو کەسە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بێت لە پەرلەمانی کوردستان.''
 
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "لە دادگا ئەوەندە بەڵگەمان لەبەردەستدا ھەیە کە بیسەلمێنین (سۆران عومه‌ر) تیرۆرستە.''
 
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار