٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری پێشمەرگە: لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە تیمێکی لێکۆڵینەوەى چەکی کیمیاوی به‌غدا له‌ ھەرێمه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هه‌ولێر-KDP.info- سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، تیمێکی لێکۆڵینەوە لەچەکی کیمیاوی لەحکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بۆلێکۆڵینەوە لەوشوێنانەی کە گومان دەکرێت داعش چەکی کیمیاوی لەدژی ھێزی پێشمەرگە بەکارھێنابێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە.
 
فەریق (جەمال ئیمینکی) سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "چەند رۆژێکە تیمێکی شارەزا لەبواری بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لەحکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەوچەکه‌ی لەچەند شوێنێک دژی ھێزی پێشمەرگە لەلایەن داعش بەکارھێندراوە، ئەمڕۆش سەردانی بەنداوی مووسڵیان کرد و لێکۆڵینەوە لەو شوێنانە دەکەن کە ئەوچەکەی لێ بەکارھاتووە.
 
 (ئیمینکی)گوتیشی: "ھەرکاتێک لێکۆڵینەوەکانی خۆیان تەواو کرد دەگەرێنەوە بۆ بەغدا و لەوێ لەتاقیگەکانی خۆیان پشکنینی بۆ دەکەن، دواتریش ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێت.
ڕوونیشی کردەوە، ھاتنی ئەو تیمە لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە بووە.
 
سوپاسالاری پێشمەرگە ده‌شڵێت، جگە لەلێکۆڵینەوە لەوشێنانەی گومان دەکرێت چەکی کیمیاوی بەکار ھاتبێت، ئەو تیمە مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگەش دەکەن لەبارەی چەکی کیماویەوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار