٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان مووچەی پلە تایبەتەکان کەم دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە پێشوازی چالاکوانانی مەدەنی و نوێنەری چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریای دا، لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان ڕاسپێرێت کە ڕاپۆرتی تایبەت بە دادپەروەریی لە مووچەی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوە و کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکانی کوردستان ئامادە بکەن و، لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ بوونەوە و داوایان کرد پەرلەمانی کوردستان پەلە بکات لە کەمکردنەوە و رێکخستنەوەی مووچەی پلە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی پەرلەمان(د.یووسف محەممەد سادق) لە کۆبوونەوەکەدا گوتی "سەرجەم فراکسیۆنەکان سوورن لەسەر چاکسازی و دادپەروەری لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند پڕۆژەیاسایەک لەپەرلەمانە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە."
لە بەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر پێویستمان بە چاکسازیی و دادپەروەریی هەیە، لە بوارە جیاوازەکاندا."
دواتریش جێگری سەرۆکی پەرلەمان(د.جەعفەر ئێمینکی) لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەمان شاند، ئاماژەی دا، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ ئەوەی بە زووترین کات، پڕۆژەی دادپەروەریی مووچەی فەرمانبەران و پلە تایبەتەکان ڕێک بخرێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار