كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.. هەوڵێک هەبووە متمانە لە جبووری بستێننەوە

به‌غدا-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی شیعەکان ئیمزایان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن کۆ کردبووەوە، کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.
(بەنگین مزووری) ئەندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەک بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت بۆ سبەی دواخرا."
(مزووری) گوتیشی: "بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شیعەکان١٢٠ئیمزایان کۆکردۆتەوە بۆئەوەی متمانە لە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وەربگرنەوە، بەھۆی ئەوەی سەردانی وڵاتی قەتەری کردووە، بۆیە ئەویش کۆبوونەوەكه‌ى دواخست."
بڵند ئیبراھیم




