هیچ گۆڕانكارییه‌ك له فراكسیۆنی پارتیدا ناكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ گۆڕانكاری له فراكسیۆنی پارتیدا نه‌دراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆندا ناكرێت.
دكتۆر (محه‌ممه‌د عه‌لی) وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردنه‌وه، كه باس له گۆڕانكاری له فراكسیۆنه‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن، به وته‌ی ئه‌و: "فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان 38 ئه‌ندامی هه‌یه‌و هه‌ر 38 ئه‌ندامه‌كه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
له باره‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنیشه‌وه (محه‌ممه‌د عه‌لی) گوتی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه، بۆیه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكرێت و (ئومێد خۆشناو) هه‌ر به‌سه‌رۆكی فراكسیۆن ده‌مێنێته‌وه".
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی، جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندی فراكسیۆنی پارتی به بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كرده‌وه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هات و له پێناو باشتركردنی فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ر بڕیارێك بۆ گۆڕانكاری بدرێت، ئێمه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین".




