دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌غدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئه‌مرۆى ئەنجوومەنی نووێنەراندا پرسیار ئاراسته‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌كرێت و ده‌نگدان ده‌بێت بۆ پرۆژه یاسایه‌ك و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌میش بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاساى تر ده‌كرێت.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئه‌مرۆ سێشەممە سەعات (10)ـی به‌یانى دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (19)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
( جاف ) گوتیشی: "بەرنامەیکاری دانیشتنه‌كه سه‌ره‌تا پرسیار ئاراسته‌ى وه‌زیرى كشتووكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان ده‌كرێت و دواتریش ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى سه‌پاندنى رسومات له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل بۆ مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و پرده‌كان . ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووینه‌رانى عیراق زیاتر گوتى: "هه‌ر له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه یاسا و دووه‌میش بۆ چوار پرۆژه‌یاساى تر ده‌كرێت .
نەشوان بەرزنجی




