به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانى سیده‌كانیان كرد

سیده‌كان -KDP.info- به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌چری تۆپبارانی گوند و ناوچه سنووریه‌كانى ده‌ڤه‌رى سیده‌كانیان كرد، به‌پێی قسه‌ی هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش تۆپبارانكردنه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ره‌وه‌ند و كاسبكارانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
په‌یامنێرى ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ده‌ڤه‌رى سیده‌كانه‌وه پێى راگه‌یاندین، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌چری تۆپبارانی گوندی ئارموش و به‌رزایی و كویستانه‌كانی سێكانیاو خواكوركیان كرد، تۆپبارانه‌كه بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات به‌رده‌وامی هه‌بووه و سه‌عات 3ی شه‌وی رابردوش فرۆكه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه یان له گوندی مه‌رگه‌وه‌رۆك بۆردومان كردوه, به‌پێی قسه‌ی هاوڵاتیان تۆپبارانكردنه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ره‌وه‌ند و كاسبكارانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی لۆلانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كویستانه‌كانی مه‌زراو كۆماسۆریان بۆردومان كرد وه‌ك هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانیان راگه‌یاند، بۆردومانه كه له‌نزیك ماڵی ره‌وه‌نده‌كان بووه به‌ڵام خۆش به‌ختانه هیچ زیانیكی گیانی به‌دواوه‌نه‌بووه جگه‌له‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆرى له‌نێو هاوڵاتیان و ره‌وه‌نده‌كانی ئه‌و سنوره دوروست كردووه، وه‌ك ئه‌وان ئاماژه‌یان بۆكرد له‌ترسی بۆردومانه‌كان جوتیارو ره‌وه‌ند و كۆچه‌ران ناچارن كوێستانه‌كان چۆڵ بكه‌ن.




