سووتاندنی باره‌گاكانی هه‌ده‌په له توركیا ده‌ستی پێكرد

هه‌ولێر-KDP.info- كوشتنی 16 سه‌ربازی تورك به ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، توركه ناسیۆنالیسته‌كانی زۆر توڕه كردووه و ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په و، له چه‌ند شارێكیش باره‌گه‌ی هه‌ده‌په ئاگری تێبه‌ردراوه و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان سووتاندوون.
ئه‌مشه‌و له ناوچه‌ی (ماناگات)ـی سه‌ر به شاری (ئه‌نتاڵیا)، گرووپێك كه ژماره‌یان 1000 كه‌س ده‌بوو، رێپێوانێكیان دژی كوشتنی 16 سه‌بازه توركه‌كه ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌یان گۆڕی و په‌لاماری باره‌گای هه‌ده‌په‌یاندا و سووتاندیان. پاشان كه‌لوپه‌له‌كانی ناو باره‌گاكه‌یان ده‌رهێنا و ئاگریان تێبه‌ردا و، له‌سه‌ر باره‌گاكه‌یش ئاڵای هه‌ده‌په‌یان هێنایه خواره‌وه و ئاڵای توركیایان له جێگه‌ی چه‌قاند.
ئه‌گه‌رچی پۆلیس له كاتی خۆیدا چووه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام نه‌یتوانی رێگه له خۆپێشانده‌ران بگرێت به‌وه‌ی باره‌گاكه نه‌سووتێنن. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێكیش له خۆپێشانده‌ران ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هه‌ر به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی 16 سه‌ربازی تورك به ده‌ستی په‌كه‌كه، ئه‌مڕۆ له شاری (بالی قه‌یسه‌ر) گرووپێك هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په و به هه‌مان شێوه‌ی (ئه‌نتاڵیا) هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ناو باره‌گاكه‌یان سووتاند.
به‌ڵام له شاری (ده‌نیزلی) خۆپێشانده‌ران نه‌یانتوانی هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په، چونكه پۆلیس رێگه‌ی لێگرتن و بڕوای پێهینان كه زیان به‌و باره‌گایه نه‌گه‌یه‌نن.
زیاتر له 2 هه‌زار هاووڵاتی له شاری (ده‌نیزلی) گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و بڕیاریان دا، باره‌گای هه‌ده‌په بسووتێنن و پاشان ئاڵای توركیا له‌سه‌ر باره‌گایه‌كه هه‌ڵبكه‌ن، به‌ڵام پۆلیسی تورك رێگه‌ی پێ نه‌دان و به خۆپێشانده‌رانی گوت، كه هه‌ده‌په بۆ خۆی ئاڵای توركیای له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی خۆیان داناوه و پێویست ناكات ئێوه زیان به‌و باره‌گایه بگه‌یه‌نن، بۆیه خۆپێشانده‌ران كشانه‌وه. به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی سووتانی باره‌گای هه‌ده‌په له‌و شاره‌دا بوونی هه‌یه، چونكه تاوه‌كو ئێستایش به سه‌دان كه‌س له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكن تا هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر هه‌ده‌په.
له هه‌ردوو شاری (نه‌غده و سیڤاس)ـیش به هه‌مان شێوه هاووڵاتیان ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی پێ‌گرتن و په‌رت و بڵاوه‌ی پێكردن. ئه‌گه‌رچی بۆ چه‌ند جارێكی دیكه هه‌وڵی هێرشكردنیاندا، به‌ڵام پۆلیس له‌وان به هێزتر بوو و له باره‌گای هه‌ده‌په دووری خستنه‌وه.
به‌ڵام له شاری (ئێدیرنه) پۆلیس نه‌یتوانی رێگه له خۆپێشانده‌ران بگرێت به‌وه‌ی هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په.
ئه‌مڕۆ زیاتر له 1000 هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره توانیان بچنه ناو باره‌گای هه‌ده‌په، به‌ڵام باره‌گاكه‌یان نه‌سووتاند و ته‌نیا كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵان كرد و ئاڵای توركیایشیان له‌سه‌ر باره‌گایه‌كه‌دا چه‌قاند.
ئه‌گه‌ر خۆپێشاندان هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت، بارودۆخی هه‌ده‌په له شاره توركییایه‌كان زۆر خراپ ده‌بێت و، ره‌نگه له ترسی سووتاندنی باره‌گاكانیان له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، به یه‌كجاری باره‌گاكانیان له‌و شارانه‌دا دابخه‌ن تا بارودۆخ ئاسایی ده‌بێته‌وه.
كارزان گلی




