ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره ده‌ستی پێكرد؛ له جه‌زیره و شرنه‌خ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی

هه‌ولێر-KDP.info- ماوه‌ی 4 رۆژ ده‌بێت شه‌ڕێكی قورس له (جه‌زیره) و (شرنه‌خ) له نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیادا به‌رده‌وامی هه‌یه؛ خه‌ڵكیش به ته‌واوه‌تی ئارامی لێ بڕاوه، چونكه چوونه ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه و، ته‌نانه‌ت كه‌س بۆی نییه بچێته ناو ئه‌و 2 شاره‌وه.
خه‌ڵكی ئه‌و 2 شاره به ده‌ست بێكاره‌بایی و بێئه‌نته‌رنێتی ده‌ناڵێنن و، رۆژانه‌ی خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانیی ئه‌و جه‌نگه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا زیاتر له 10 هاووڵاتی بێ‌تاوان شه‌هید بوونه و به هێمنی و به بێده‌نگییش ته‌رمه‌كانیان ناشتووه. له‌و رێژه‌یه‌یش 3 منداڵی تێدایه.
2 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، بۆ ئاكاداربوون له ره‌وشی ئه‌و 2 شاره ویستیان بچن سه‌ردانی شوێنی شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌دان بچنه‌وه ژووره‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌ریخست كه شه‌ڕێكی قورسی كۆڵان به كۆڵان له نێوان ئه‌و 2 لایه‌نه‌دا هه‌یه، به تایبه‌ت له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی (یافه‌س و نوور).
ئه‌مشه‌و شه‌ڕێكی قورس ده‌ستی پێكردووه، له شه‌ڕه‌كه‌دا حكوومه‌تی توركیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشی به كار هێناوه و به چه‌كی قورسیش رووبه‌رووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازی تورك شاره‌زایی له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵاندا نییه، بۆیه خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی و له هه‌موو خزمه‌تگوزاریێكیش بێبه‌ش كراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له میدیاكانی توركیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ره‌نگه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و 2 شاره‌دا تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌یش به‌رده‌وامی هه‌بێت، چونكه سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماری توركیا به‌ڵێنیان داوه، خوێنی ئه‌و 16 سه‌ربازه توركه‌ی دوێنێ له په‌لامارێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا كوژران، به فیڕۆ نه‌چێت؛ بۆیه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژی په‌كه‌كه فرانتر ده‌كه‌نه‌وه.
كارزان گلی




