تا ئەم پێنجشه‌ممەیە مووچەی سێ وەزارەتی دیکەیش دەدرێت

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه تا ئەم پێنجشه‌ممه‌یە سێ وه‌زاره‌تی تر مووچه‌یان پێ ده‌درێت".
بەپێی ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە و، وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، سبەی سێشەممە 8/9/2015 مووچەی وەزارەتی شاروانی و گەشتوگوزار دابەش دەكرێت.
هه‌ر له نووسراوه‌كەدا هاتووه: "ڕۆژی چوارشەممە 9/9/2015 مووچەی وەزارەتی ئاوقاف و كاروباری ئایینی دابەش دەكرێت و، ڕۆژی پێنجشەممە 10/9/2015 مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ دابەش دەكرێت."
نه‌شوان به‌رزنجی




