حكوومه‌ت ناتوانێ ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی هه‌رێم نه‌نێرێت

به‌غدا-KDP.info-په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی هه‌رێم نه‌نێرێت..ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگۆیه و راست نییه.
دیارە چەند پەرلەمانتارێکی کورد باسیان لەوە کردبوو گوایە بەغدا دەرمان و بەشەخۆراکی ھەرێمی کوردستان دەبڕێت سه‌باره‌ت به‌م پرسه، (ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا بە ھیچ شێوەیەک باسی بڕینی دەرمان و، بەشەخۆراکی ھەرێمی کوردستان نەکراوە و، ئەمە ھیچ پەیوەندییەکی بە بوودجەوە نییە، چونکە ئێمە ئێستا بەشدارین لە پرۆسەی سیاسی‌دا و، تاوەکو بەردەوامیش بین دەرمان و بەشەخۆراکی ھاووڵاتیانیش بەردەوام دەبێت."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، باش نیە پەرلەمانتارانی کورد ئەو بابەتە بە گوێی ڕاگەیاندنەکاندا بدەن، چونکە بەغدا دەیکاتە دەسپێك و، باسەکە دەورووژێنێت، جا پێویستە ڕاگەیاندنیش خۆی لێ بپارێزێت، چونکە ڕاست نییە.
بڵند ئیبراھیم




