باخچه‌لی داوای ئاشكراكردنی ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌كات

ئانكارا-KDP.info-(ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیست مه‌هه‌په، ده‌ڵێ، تا ئێستا حكوومه‌ته به فه‌رمی ژماره‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن و پێویسته به زووترین كات بڵاوی بكه‌نه‌وه و، له خه‌ڵكی نه‌شارنه‌وه.
له نووسینێكیدا (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیست مه‌هه‌په ئاماژه ده‌دات كه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوێنی كوژران 16 سه‌رباز نییه و زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌یشارێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت پێویسته به‌زوترین كات ژماره‌كه ئاشكرا بكرێت، چونكه خه‌ڵك زۆر توڕه‌یه و با له‌وه زیاتر توڕه نه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ره‌خنه له سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) ده‌گرێت و پێوایه كه ئه‌و شه‌ڕ و ئاشووبه‌ی ئێستا توركیای تێكه‌وتوه، هێنانه به‌رباسی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بووه له لایه‌ن (ئه‌ردۆغان)ـه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بوونه.
دوێنی سه‌رۆك كۆماری توركیا (ئه‌ردۆغان) له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنێدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ATV)ـی توركی گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه 400 ئه‌ندام په‌رله‌مانمان به‌ده‌ستهێنابا، ئێستا ئه‌و رووداوانه رووی نه‌ده‌دا" ئه‌م گوته‌یه‌ی (ئه‌ردۆگان) ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوه‌وه، چونكه به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن و سیسته‌می وڵات بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵگیرساوه.
(باخچه‌لی) له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و گوته‌یه‌ی (ئه‌ردۆغان) به بیر خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، له كاتێكدا ئێمه له پرسه‌داین و رۆڵه‌كه‌نمان شه‌هیدبوونه، كه‌چی ئه‌و هه‌ر له خه‌می 400 ئه‌ندام په‌رله‌مانه.
(باخچه‌لی) یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مافی كورددا نییه له توركیا و به‌رده‌وام دژی داواكارییه‌كانی كوردانی باكووره. به‌م دوایانه‌یش بۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد و هه‌ده‌په به جۆرێك توندبوون، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته ره‌خنه‌ی زۆریان لێگرت و گوتیان ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگه‌كانمان كه‌م ببێته‌وه.
كارزان گلی




