سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی داده‌مه‌زرێت..به یه‌كسانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌رێم و عێراق به‌ڕێوه ده‌بردرێ

هه‌ولێر-KDP.info- حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌شى فه‌رمانده‌یى پیاده له‌هێزى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان له‌عێراق سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانیان له هه‌ولێر له ڕۆژى 2ـى ئه‌یلولى 2015 كرده‌وه.
سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان، یارمه‌تى هاوكاریكردنى خێراتر ده‌دات له نێوان فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى به‌غداد و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هه‌ولێر بۆ جه‌نگی داعش له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێم.. سه‌نته‌ره نوێكه بارودۆخى گواستنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى ئۆپه‌راسیۆنى نه‌ینه‌وا له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ڕێك ده‌خات بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى داهاتوو له نه‌ینه‌وا و مووسڵ.
داعش به‌به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌مو هاونیشتیمانیانى عێراق..دروستكردنى سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان نیشانه‌یه‌كى به‌رچاوى یه‌كگرتویى هه‌وڵه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كانى حكوومه‌ته له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ كاركردن به‌یه‌كه‌وه به‌ئاراسته‌ى ئامانجى هاوبه‌ش كه تێكشكاندنى داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیریه بۆ ناوچه‌كه.
سه‌نته‌ره‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه به یه‌كسانى به‌ڕێوه ده‌برێت.




